حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی دیار لە دەشتی نەینەوا راگەیاند
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی دیاری لە ناوچەی دەشتی نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە: مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگریی لیوای ٣٠ سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد، توانییان یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان لە یەکێک لە دەروازەکانی دەشتی نەینەوا دەستگیر بکەن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە بە ناوی (ڕ. ح.) بەپێی ماددەی چوارەمی یاسای دژەتیرۆر داواکراو بووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر لەناو ئەوەی پێی دەوترا 'سەربازگە تایبەتەکان'ی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستدا کاری کردووە."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیرۆریستەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، تاوەکو بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت
