حەشدی شەعبی لە دیداری نێوان فەیاز و موسەوی جەخت لە گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی دەکاتەوە
فالح فەیاز،سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ شەممە لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاری بەسرە لەگەڵ عەبدولعال موسەوی سەرۆکی تایفەی شێخییه کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەختیان لە چەسپاندنی ئاسایش و یەکڕیزی نیشتمانی و پەروەردەکردنی گیانی برایەتی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی فەیاز، کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی وڵات کراوە و شایەتحاڵی دووپاتکردنەوەی هەردوولا بووە لە گرنگی پتەوکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی بەهاکانی هاوپشتی لە نێوان خەڵکی یەک وڵاتدا، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
فەیاز ڕۆڵی دیار و بەرچاوی سەید عەبدولعال موسەوی و هەڵوێستەکانی قوتابخانەی شێخییە لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەردەوامی پابەندبوونی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکڕیزی نیشتمانی بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێبازە نوێنەرایەتی گەرەنتییەک دەکات بۆ بەردەوامیی ئاسایش و پێکەوەژیان لە عێراقدا.
