حەماس مەرجی خۆی بۆ دانانی چەک ئاشكرا دەکات
سەبارەت بە پرسی چەکدانان بزووتنەوەی حەماس مەرجی خۆی ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، پێویستە داگیرکاریی ئیسرائیل کۆتایی بێت و چەکەکانیش ڕادەستی ئەو دەوڵەتە دەکرێت کە دەسەڵاتی داهاتووی غەززە دەگرێتە دەست.
خەلیل حەییە، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، ''چەکەکانمان بەستراوەتەوە بە بوونی داگیرکارییەوە، ئەگەر داگیرکاری کۆتایی پێبێت، ئەو چەکانە دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە (مەبەستیان دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینیی خاوەن سەروەرییە) لە داهاتوودا".
بەپێی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە کە واشنتن دایڕیشتووە و نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکات، بەگوێرەی بنەماکانی ئەو قۆناغە دەبێت ئیسرائیل لە پێگەکانی لەناو ئەو خاکی غەززەدا بکشێتەوە، حەماس چەکەکانی دابنێت و دەسەڵاتێکی کاتی حوکمڕانی کەرتەکە بکات و هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی لە غەززە جێگیر دەکرێت.
