حەنان فەتلاوی: كۆمپانیاكانی هەرێم بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمپانیاكانی هەرێم بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كە بەهاكەی 870 ملیار دیناری مانگانەیە.
حەنان فەتلاوی، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، داوا لە پەرلەمانتاران دەكات، هەمواری یاسای بودجە تێپەڕێنن، بەهەمان ئەو خێراییەی كە سێ یاساكەیان لەچەند چركەیەكدا تێپەڕاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانەوەی یاسای بودجە بە هەموارنەكراوی، مانای ئەوەیە حكومەت بەردەوامدەبێت لە ناردنی تریلیۆنێك دیناری مانگانە بۆ موچەی هەرێم، لەكاتێكدا كۆمپانیاكانی هەرێم بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
حەنان فەتلاوی باسی لەوەشكرد، "ئەو نەوتەی مانگانە لە هەرێم بەرهەمدێت بەهاكەی 870 ملیار دیناری مانگانەیە، بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوەی عێراق بە نرخێكی هەرزان و زۆر بەكەمتر لە نرخی سۆمۆ دەفرۆشرێت، وێڕای ءئەوەی توركیا مانگانە داوای 24 ملیۆن دۆلار سزامان لێدەكات، بەهۆی هەناردەنەكردنی نەوت لەڕێی بۆری عێراق بۆ بەندەری جەیهان".

