خواستێکی زۆر لەسەر پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەیە
پرۆسەى بەهێزکردنی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوه بینیوە و یەکێک لە ئاماژەکانی سەرکەوتنی ئەو بوارەش، ڕەزامەندی و خواستی وڵاتانی دەرەوەیە لەسەر پەتاتەى کوردستان، لە پێشیانەوەش وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دێن.
دوای ئەوەى 300 تۆن پەتاتەی جووتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ئیمارات بەڕێ کرا و خواستی زۆرى لەسەر بوو، ئێستا ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆنی دیکەی پەتاتە بۆ وڵاتانی کەنداوی ی دەکرێت، ئەمەش لەسەر داخوازیی ئەو کۆمپانیایانەیە کە لەو وڵاتانەدا کار لەسەر بەپیشەسازییکردنی پەتاتە وەکوو فینگەر و چپس دەکەن.
پێشبینی دەکرێ هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 600 هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و ١150 هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەم بهێنێت.
یەکێکی دیکە لەو هاندانە کشتوکاڵییانەی گیراوەتە بەر، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەتاتەى دەرەوەیە، بەهۆى ئەوەى ئێستا لە کوردستان وەرزی ڕنینەوەى پەتاتەیە.
