خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان و کالیاری بەدوو گۆڵ یەکسان بوون
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان و کالیاری بەدوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسان بوون.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری کالیاری کرد.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 12 مارکۆس تورام گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەرییەکان تۆمارکرد و پاش ئەوەش کۆنترۆڵی یارییەکەیان زیاتر بەدەستەوە بوو بەڵام هێرەشەکانی کالیاری زیاتر بوون.
لە تایمی دووەمدا یانەی میوان لە خولەکی 65 لە رێی یاریزان شۆمورۆدۆڤ گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند لە خولەکی 74 هاکان چالهان ئۆغڵۆ گۆڵی پێشکەوتنی بە لێدانی سزا بۆ ئینتەر میلان تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی کالیاری نەیانهێشت یارییەکە بە شکستی ئەوان کۆتایی پێبێت و لە خولەکی 83 ڤێۆلا ئەنجامەکەی بۆ یەکسانکردنەوە و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانی ئینتەر لە یەکەمی ریزبەندی بوون بە 83 خاڵ، کالیاریش 31 خاڵی هەیە و لە پلەی 14یەم دێت
