خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپول و چێلسی بردیانەوە
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بردنەوەی بەسەر برایتۆن بەدەستهێنا و چێڵسی لە ئیڤەرتۆنی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری برایتۆنی کرد.
تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە هوگۆ ئیکیتیکێ تۆڕی گۆڵەکەی ڤێربروخنی هەژاند بە ئەسیستی گۆمێس، بەڵام لە خولەکی 25 گۆمێس توشی پێکانبوو و محەمەد سەڵاح لە جێگای هاتە نێو یاریگا، نیوەی یەکەمیش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی رێدز کۆتاییهات.
لە تایمی دووم، لە خولەکی 60 هوگۆ ئیکیتیکێ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی بە ئەسیستی محەمەد سەڵاح تۆمارکرد، تا کۆتاییش یارییەکە بەم شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام لیڤەر بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لە برایتۆن بردەوە و خاڵەکانی بۆ 26 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی شەشەم دەبیندرێت، برایتۆنیش بە 23 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی بەهێزی هەمان هەفتەش یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا، بلوز بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.
