خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول لەنێو ئانفێڵد بە نۆتینگهام دۆرا
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول لەنێو ئانفێڵد بە نۆتینگهام دۆرا.
لە یارییەکی هەفتەی 12ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی کرد.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە ریتمێکی هاوسەنگ دەستیپێکرد و هەردوولا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام چانس یاوەری یانەی میوان بوو، کاتێک موریلۆ بە لێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، دوور لە چاوەڕوانییەکان، لیڤەر خراپتر دەرکەوت، بەمەش نۆتینگهام دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 46 و 78 لە رێگەی ساڤۆنا و گیبس وایت تۆمارکرد، تا کۆتاییش رێدز هیچ زەبرێکی نەبوو.
سەرەنجام نۆتینگهام فۆرێست لەنێو ئانفێڵد بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر لیڤەرپوول بەدەستهێنا، لیڤەر خاوەنی 18 خاڵە و پلەی 11ی گرتووە، نۆتینگهامیش لە پلەی 16 دەبیندرێت.
