خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە فولهام هێنا
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە فولهام هێنا و هاوشانی ئارسناڵ و چێڵسی و نیوکاسڵ گەیشتە چامپیۆنز لیگ.
لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتا هەفتەی خولی ئینگلتەرا، مان سیتی بووە میوانی فولهام.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی گواردیۆلا کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و توانیشیان لە خولەکی 21 لە رێگایی گوندۆگانەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم سیتی لە خولەکی 72 گۆڵی دووەمی لە رێگای هالاندەوە بە لێدانی سزا تۆمارکرد و سەرەنحامیش بە دوو گۆڵی بێوەڵام براوەبوون و خاڵەکانیان بوو بە 71 خاڵ و بە پلەی سێیەم سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ.
لە یارییەکانی تریشدا، ئارسناڵ بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵیک لە ساوسهامپتۆنی بردەوە و بە 74 خاڵەوە و بە پلەی دووەمی بلیتێکی چامپۆنز لیگی بردەوە، نیوکاسڵیش سەرەڕای دۆڕانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە ئیڤەرتۆن بە پلەی پێنجەم سەرکەوت بۆ چامپیۆنز لیگ، چێڵسیش پاش بردنەوەی لە نۆتینگهام توانی بلیتیکی تری پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
