خولی ئینگلیزی ..تۆتنهام بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بێرنلی بردەوە
لە میان یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلتەرا تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە بێرنلی کرد.
لە گێمی یەکەمدا سپێرێز باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 10ریچارلیسۆن و لەرێگای محەمەد قودوس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
بێرنلی پاش ئەم گۆڵە هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، دەرەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی تۆتنهام کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا تۆتنهام بەردەوامبوون لەئاستە باشەکەیان و لەخولەکی 60هەمان یاریزان واتە ریچارلیسۆن بەشێوازێکی هونەری جوان دووەم تۆپی خستەناو خانەی گۆڵی بێرنلی.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 66بەجۆرێک جۆنسن توانی گۆڵی سێیەمیش تۆماربکات.
هەرچەندە بێرنلی هەوڵێکی زۆرییاندا بۆکەم کردنەوەی جیاوازییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، بەم شێوەیە تۆتنهام یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بەدەست هێنا.
لەیارییەکی تریشدا ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و برایتۆنیش توانی لە فولهام بباتەوە.
