خولی ئەڵمانیا.. بایرن ميونشن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یونیەن بەرلینی بردەوە
لە خولی ئەڵمانیا بایرن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یونیەن بەرلین هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن بووە میوانی یونیەن بەرلینی کۆتاییەکانی ریزبەندی.
تایمی یەکەم، یانە باڤارییەکە بە نایابی دەرکەوت و گۆرێسگا و هاری کەین دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 29 و 45 بە ناوی خۆیانەوە نوسیەوە.
لە تایمی دووەمدا، کوڕانی تۆماس تۆخێل درێژەیان بە ئاستە بەرزەکەیاندا و لە خولەکەکانی 53 و 61 دوو گۆڵی دیکەیان خستە خانەی گۆڵی یونیەن بەرلین لە رێگەی مۆلەر و ماتیاس تیلەوە، دوای پێنج خولەک لە گۆڵی چوارەم، دووبارە تۆماس مۆلەر واژۆی لەسەر گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی کرد، لە خولەکی 90یش ڤێرستین گۆڵێکی بۆ یونیەن بەرلین تۆمارکرد و کۆتایی بە یارییەکە هێنا.
سەرەنجام پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە لە سودی بایرن و یانە باڤارییەکە بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەم گیرساوەتەوە و یونیەن بەرلین بە 29 خاڵ پلەی 14ـیەمە.
