خولی ئەڵمانیا..بایرن میونشن بەرامبەر بە ڤێردێر بریمەن دۆڕا
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا وتووشی شکست هات بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر ڤێردێر برێمەن.
لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن میوانداری ڤێردەر برێمەنی کرد.
سەرباری ئەوەی لە تایمی یەکەم یاریزانانی بایرن باشتر بوون، و هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆماکردنیاندا، بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا بێ ئەنجام بوو، تایمی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یانەی میوان لە خولەکی 59 لەڕێی ویسێر گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش بایرن بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی برێمەن بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود بوو یارییەکەش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ڤێردەر برێمەن کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش بایرن خاڵەکانی لە 41 خاڵ مایەوە بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ بایر لیڤەرکوزنی یەکەم لە پلەی دووەمدا دێت، برێمەنیش 20 خاڵی هەیە و پلەی 12یەمی گرتووە
