خولی سعودییە.. نەسڕ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەتحی بردەوە
لە ميان یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی سعودییە نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری لە فەتح کرد.
لە گێمی یەکەم نەسڕ باڵادەستبوو بەجۆرێک لە خولەکی 13 جواو فیلێکس توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆماربکات.
هەرچەندە تیپی میوان هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام بەم تاکە گۆڵە نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 54 سوفیان توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ فەتح تۆماربکات.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 58 کاتێک کریستیانۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام هەمان یاریزان پاش تەنها خولەکێک بەشێوازێکی هونەری جوان توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆماربکات و قەرەبووی لەدەستدانی لێدانە سزاکە بکاتەوە.
پاشان لە خولەکەکانی 68 و 75 و 79 نەسڕ توانیان سێ گۆڵیتر تۆماربکەن سەرئەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی کرستیانۆ رۆناڵدۆ و هاورێکانی کۆتایی هات.
بەم بردنەوە نەسڕ کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ و لە پلەی یەکەمدا خۆی جێگیرترکردوو و فەتحیش بە تەنها خاوەنی یەک خاڵە.
