خولی نایابی عێراق... هەردوو یانەی شورتە و قاسم یەکسان بوون
لە میان یاریەکانی قۆناغی 38 و كۆتایی خولی پیشەگەرانی عێراق بۆ ئەم وەرزەی (2024-2025) ،ئەمرۆ چوارشەممە یانەی شورتە لەگەڵ یانەی قاسم بە دوو گۆڵ یەكسان بوون .
یانەی شورتە لە قۆناغی كۆتایی خولی پیشەگەری عێراقدا، لەگەڵ قاسم یەكسان بوو، هەریەكەیان دوو گۆڵیان تۆماركرد.
لە گێمی یەکەم و لە خولەكی (15) مەحمود مەواس بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شورتە تۆمارکرد، دواتر محەمەد داود بە گۆڵی دووەم لە خولەكی (73)دا گۆڵەكەی دووەمی بۆ شورتە تۆمارکرد.
دواتر حەیدەر عەبدولڕەحیم جیاوازییەكەی بۆ قاسم كەمكردەوە بە تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی تیپەكەی لە خولەكی (88)، حسێن عەبدولواحید لە خولەكی پێنجەمی زیادكراوی یارییەكەدا بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ قاسم تۆماركرد.
بەم یەكسانبوونە، یانەی شورتە خاڵەکانی خۆی بۆ (87) خاڵ بەرزكردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندییەكەی گرت، لە بەرامبەردا قاسم بە (52) خاڵ لە پلەی دەیەمدا مایەوە.
لە یارییەكی دیكەی هەمان قۆناغدا، یانەی كرمە بەبێ گۆڵ لەگەڵ زاخۆ یەكسان بوو.
