خەزعەلی و پلاسخارت تاوتوێی رەوشی غەززەیان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لەگەڵجینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە پێویستیڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە گفتوگۆیان کرد.
نووسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شێخ قەیس خەزعەلی سكرتێری گشتیبزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتیینەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاشخارت كرد، و لەدیدارێكدا باسیان لە دۆخی کارەساتبار لەغەززە و پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی درندانهی قەوارەی زایۆنیستی كرد".
شێخ خەزعەلی پشتگیری پتهوی عێراق بۆ دۆزی فهلهستین دووپاتكردهوه، هەروەها هەڵوێستی ئەمینداریگشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرز نرخاند، کە بە ڕوونی ئەو جینۆسایدەی شەرمەزار کرد کە لەلایەنقەوارەی قۆرخکارەوە بەرامبەر بهخەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێت، و گۆڕینی غەززە بۆ گۆڕستانێکیگەورە بۆ منداڵان، و دوانهخستنی ئیدانەکردنی ئەم تاوانانە، و هەڵوێستی توند بەرامبەریان بگرنەبەر.
لە میانی دیدارەکەدا شێخ خەزعەلی جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و ڕەچاوکردنیئیرادەی گەلی عێراق و کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەخاكهكهی کردەوە.
