د. مەحمود عوسمان: عێراق گوێ بە هەڕەشەكانی هەرێم نادات
د. مەحمود عوسمان، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم کارتی بەرامبەر بەغدا بەدەستەوە نییە بۆیە عێراق گوێ بە هەڕەشەکان نادات، ئاماژەی بەوەشدا، "ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕون نین، هەردولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن".
د. مەحمود عوسمان، لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوایدا ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕون نین، هەردولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن و ئاراستەی سێیەمیش لەناو هاوکێشەکەدا نییە تا دۆخەکە ڕونبکاتەوە.
لایەنە شیعەکان نایانەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و لایەنە شیعەکان نایانەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، دەسەڵاتیان لایەو بە ئارەزوی خۆیان مامەڵە لەگەڵ کوردو سونە دەکەن.
هیچ کارتێک نابینم و لایەنە کوردییەکانیش یەکگرتو نین
د. مەحمود عوسمان باسی لەوەشكرد، "باسی کشانەوە و بەکارهێنانی کارت بەرامبەر بەغدا دەکرێت لەلایەن هەرێمەوە، بەڵام هیچ کارتێک نابینم و لایەنە کوردییەکانیش یەکگرتو نین، بەغدا دەزانێت هەرێم کارتی بەدەستەوە نییە بۆیە زۆر گوێ بە هەڕەشەکانی نادات."
