داخستنی حكومی هەڕەشە لەدواخستنی موچه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا 15ی مانگی داهاتو دەکات
سكۆت بێسانت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر داخستنی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 15ی مانگی داهاتو موچه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رابگیرێت.
سكۆت بێسانت له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس وتی، "پێموایه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتو ده‌توانین پاره‌یان پێبده‌ین، به‌ڵام تا 15ی (تشرینی دوه‌م/11) سه‌ربازه‌كانمان و ئه‌ندامانی خزمهتگوزارییهكهمان كه ئاماده‌ن ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ناتوانن موچه وه‌ربگرن".
ئانا پاولینا لونا ئه‌ندامی كۆنگرێسی كۆمارییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا تا كۆتایی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت.
ساڵی دارایی نوێی ئه‌مریكا له یه‌كه‌می تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆنگرێس بتوانێت له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ك ڕێكبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش بوه هۆی داخستنی حكومه‌ت، ئه‌م داخستنه له ئه‌مریكا به‌و مانایه‌یه كه به‌شێك له ده‌زگا حكومییه‌كان كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه پاره‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، كاره‌كانیان ڕاده‌گرن به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌یه‌كی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراو بۆ ساڵی دارایی نوێ و ئه‌مه‌ش ڕوداوێكی ده‌گمه‌ن نییه.
