داخستنی سێ نۆرینگە و تاقیگەیەکی پزیشکی لە سۆران
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران رایگەیاند، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون له ناوهندى سۆران سێ نۆرینگه و تاقیگهیهكیان داخستووه، بەهۆی بوونى دهرمانى قاچاغ و بێمۆڵهتى و كاركردنیان بووه پێچهوانهى رێنماییهكان.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشــــــتی تەندروســــــتی سۆران بە هاوبەشی لەگەل قائیمەقامیەتی سۆران ،بەڕێوەبەرایەتی KMCA، سەندیـــكای دەرمانسازان، ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی دەرمانخانە و نورینگە و تاقیگەکانی قەزای سۆرانیان کرد.
ئاماژه بهوهكراوه، لهو بهسهركردنهوانهیاندا دوو نۆرینگەیان بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوون بە رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و هەندێک دەرمانی قاچاغیش دەستیان بەسەردا گیرا و رێکاری یاسای بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
باس لەوەشکراوە، لیژنهكه نۆرینگەیهكی دیكهى پزیشکیان داخستووه، بێ ناونیشان بووه، ئهوهش جێبەجێنەکردنی رێنمای وەزارەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە رێنمای سەندیکای کارمەندانی تەندروستییه.
