دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا به بلۆككردنی سهرجهم سایته (پۆڕنهكان) لهسهرانسهری وڵات
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لهسهر سكاڵای پهرلهمانتارێك بڕیاریدا بە راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم پۆڕنهكان لە سەرتاسەری وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانوونی یهكهمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دادگاکە بڕیاری "وەلائی" دەرکردووە بە مەبەستی راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم سایتە نەشیاوەکان (پۆرنۆگرافی) لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە.
بڕیارەکە لەسەر داوای سکاڵاکار باسم خەزعەل خەشان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکراوە.
دادگاکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ماددەی 39 لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگاکە، ژمارە 1 ساڵی 2022 دەرکراوە. دادگاکە وەزارەتی پەیوەندییەکان و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پابەندکردووە بە راگرتن و بلۆککردنی هەموو سایتە نەشیاوەکان لە سەرتاسەری عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە؛ حکومەتی عێراق لە ساڵی 2015ـەوە تا ئێستا کردنەوەی زیاتر لە چوار هەزار سایتی نەشیاوی قەدەغەکردووە و فلتەری خستوونەتەسەر، بەڵام بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت هەر سایتەکان دەکەنەوە و فلتەرشکێن (ڤی پی ئێن) بەکاردەهێنن.
