دادگای هەولێر ئازادکردنی شێروان شێروانی ڕەتکردەوە و سزای تر دەخاتە پاڵ ئەو رۆژنامەوانە
دادگای هەولێر ئازادکردنی شێروان شێروانی ڕەتکردەوە و سزای تر دەخاتە پاڵ ئەو رۆژنامەوانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئادار، محەممەد عەبدولڵا، پارێزەری ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ڕایگەیاندووە، جارێکی تر ستەم کردن لە شێروان شێروانی کراو دادوەر بریاریدا بە رەتکردنەوەی داواکاری بریکاردارم رۆژنامەنووس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازاد بوونی بە مەرج، کە بەداخەوە بریارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو.
بارزان شێروان، برای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەڵێت: جارێکی تر زولمێکی گەورە بەرامبەر بە برام شێروان شێروانی و خانەوادەکەمان کرا، بەڕەتکردنەوەی "افراج شرطي" و بە بریارێکی سیاسی بە شەش مانگی تر زیندانی کرا.

رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، لە رۆژی یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، بەبیانووی "تەواونەبوونی رێکارە ئیدارەییەکان، ئازادکردنی شێروان شێروانی دواکەوت".
ئەمەش لەکاتێکدا رۆژی شەممە 8ـی ئادار، پارێزەری رۆژنامەنووس شێروان شێروانی رایگەیاندبوو، ئەگەر مافە یاساییەکانی شێروان شێروانی زەوت نەکرێت بڕیارە سبەی یەکشەممە ئازاد بکرێت.
پێشتر، دادگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16ـی شوباتی 2021، بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چەند ڕۆژنامەنووسی تری بادینان بە شەش ساڵ زیندانی سزادا.
