داعش به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ گرته‌ئه‌ستۆ
گروپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كڵێسایه‌ك له‌ناوچه‌ی ساریری ئیسانبوڵ گرته‌ئه‌ستۆ كه كوژرانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه.
دوێنی یه‌كشه‌ممه له مه‌راسیمێكی ئایینی‌دا دوو چه‌كدار ته‌قه‌یان له كڵێسایه‌كی ئیتاڵی له ئیستانبوڵ كرد و كه‌سێك كوژرا، لەو بارەیەوە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتڕاستیكرده‌وه، "ڕێوشوێنی پێویست" گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران.
هێرشه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر 11:40 خوله‌كی رۆژی یه‌كشه‌ممه له كه‌نیسه‌ی سانتا ماریا له ناوچه‌ی ساریر له ئیستانبوڵ ڕویدا، به‌پێی ئه‌وه‌ی عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاندوه، له‌لایه‌ن دو كه‌سی ده‌مامكداره‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاند، پێده‌چێت هێرشه‌كه كه‌سێكی كردبێته ئامانج نه‌ك كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی، ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه كه‌سێك كه ته‌نها به پیتی "سی تی" ئاماژه‌ی پێكراوه و به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوه، ئامانجی هێرشه چه‌كداریه‌كه بوه و تێیدا كوژراوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كرایه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دو هێرشبه‌ره‌ی كه دوای ته‌قه‌كردنه‌كه له شوێنی ڕوداوه‌كه هه‌ڵهاتن.
