دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ ڕێگای ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کورت دەکەنەوە
خولی سێیه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا له ئیستانبوڵ به‌بێ پێشكه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ كۆتاییهات، سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی مرۆیی كه دیارترینیان ئاڵوگۆڕی دیله‌كان و گواستنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بو.
ڕوسته‌م ئه‌مێرۆڤ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگریی نیشتمانی ئۆكرانیا و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، كیێڤ پێشنیاری كردوه كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان سه‌رۆك ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی و ڤلادیمیر پوتن ئه‌نجامبدرێت، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاشتی به‌ر له كۆتایی مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ.
وتیشی، "ئۆكرانیا ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌ست و داوای له مۆسكۆ كرد هه‌نگاوێكی بنیاتنه‌ر و واقیعی پیشان بدات".
له به‌رامبه‌ردا، ڤلادیمێر مێدینسكی سه‌رۆكی شاندی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری ئاگربه‌ستی كورتخایه‌نی كردوه، كه له نێوان 24 بۆ 48 كاتژمێردایه، بۆئه‌وه‌ی ڕێگه بدات به گواستنه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كان له ناوچه‌كانی جه‌نگ.
ڕوسیا سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان، ئاماده‌یشیی خۆی ده‌ربڕی ته‌رمی سێ هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا ڕاده‌ستی ئۆكرانیا بكات.
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی ئۆكرانیا بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ڤلادیمێر مێدینسكی جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان پوتن و زلێنسكی ده‌بێت ته‌نها بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی ته‌رخان بكرێت نه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه مشتومڕاوییه‌كان.
