داهێنەری نۆتێلا کۆچی دوایی کرد
کیمیازانی ئیتاڵی فرانچیسکۆ ڕیڤیلا لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕیڤێلا بۆ ماوەی زیاتر لە چل ساڵە لەگەڵ کۆمپانیای "فیرێرۆ" کاری کرد، لەوێ ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە گەشەپێدانی چەندین بەرهەمی بەناوبانگی وەک "نوتێلا، تیک تاک و کیندەر"، وەک دەستە ڕاستی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە میشێل فیرێرۆ، ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دروستکردن و هەڵبژاردنی ناوی نوتێلا.
ڕیڤیلا لە ساڵی 1952 لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا پەیوەندی بە کۆمپانیای فیرێرۆ-وە کرد، لەوێ دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە کەرەستەی خاوی شوکلاتە کە بۆ دروستکردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بەکاردەهێنرێت، لەو کاتەدا، براندی کۆمپانیای فیرێرۆ هێشتا لە ساڵەکانی سەرەتای دامەزراندنیدا بوو، لە شارۆچکەی بچووکی ئەلبا لە باکووری ئیتاڵیا بنکەی هەبوو.
پاش زیاتر لە ساڵێک لە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی هەویری چوکلێتی گوێز، ریفیلا یەکەم پاکەتی کرێمی گوێز و کاکاوی لە ساڵی 1964 دروست کرد.
کاڵایەکە پێکهاتبوو لە شەکر، زەیتی خورما، گوێز، شیر، کاکاو، لێسیتین و ڤانیلا، کە ناوبانگیەکی زۆری بەدەستهێنا بوو کە ساڵانە پێنجی شوبات ئاهەنگ بۆ یادی درووستکردنی ئەو کاڵا کاکاوە دەگێڕا.
