داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی هەرێم دەکەین بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و دەنگیان بگەیەنن
لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەلینا ڕۆمانوسکی، كونسڵگەری گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو تیایادا ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانه و دەنگدان بڕبڕەی پشتی دیموکراسییەکی سەرکەوتووە و داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی هەرێم دەکەین بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن".
لەکاتێکدا، کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی تەشرینی یەکەمی 2024, دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکوو کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 حیزب و هاوپەیمانی ڕکابەری لەسەر 95 کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتاکان کە بۆ تورکمان و ئاشوریەکان تایبەت کراوە.
لەکاتێکدا ڕۆژی هەینی ڕابردوو، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە 97%ی ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەنگیان دا لەکۆی گشتی 215،000 دەنگی تایبەت.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 682 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.
كلمات مفتاحية
- ئەلینا ڕۆمانوسکی
- هەڵبژاردنی پەرلەمان
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- هەرێمی کوردستان
- کونسوڵخانەی ئەمەریکا
