دایکی ئەدهم بارزانی کۆچی دوایی کرد و پارتی ڕێگری لە ئەدهم بارزانی دەکات بگەڕێتەوە بۆ ناشتنی دایکی
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایگەیاندووە، "ئاگادارن دایکم چوو بەر ڕهحمەتی خوای گەورە، ئەمە بوو بە سێ ساڵ كه سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان منی ئاوارەو دەربەرکردوه لەسەر سێ بەیاننامه‌ى سیاسیی کە ڕەئی جیاواز قبوڵنەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکی تر ناتبینمەوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووە، خوا خێری بەڕێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لەڕێگه‌ی ئەوەوە پەیوەندیی کرا بە ھۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە ڕێگهبدەن ئێمە ئەمشەو تەرتیبات دەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لەمەسیف و بۆ دواجار لەناو کفندا ڕومەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک ڕۆژ پرسە دەگەڕێتەوە سلێمانى، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کوڕەکانی بەدەستی بەعسیەکان شەھیدبوون کە ئەمڕۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بەئازادی دەگەڕێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى پارتى بۆ دەستپێشخەریەکەی تاڵه‌بانى، ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویهتى، وه‌ڵامه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه، وتویانه مانع نییە بێته‌وه، بەڵام نابێت پاسەوانەکانی له‌گه‌ڵى بێنه‌وه، له‌كاتێكدا پاسه‌وانه‌كانم له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه بۆم دابینكراوه، چونكه پێشتر له‌سه‌ر ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی، تەواوی پاسەوانەکانم دەرکران، به‌هه‌رحاڵ جهختیشیانكردوهتهوه نابێت كاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه پرسه‌كه‌ى دایكم هیچ كه‌سێكم له‌گه‌ڵ بێت و ته‌نها خۆم بڕۆم، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه کە ھیچ باوەڕییەک نەماوەو فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى منیان دەرکردوە بەمادەی 21ـى یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
