ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شه‌ش ئه‌فسه‌ری باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور دەرکرد
ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ شه‌ش ئه‌فسه‌ری باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له پارێزگای واست كه دەرچوە به تۆمەتی زیانگه‌یاندنی به ئه‌نقه‌ست به سامانی گشتی و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت. به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی بڵاویكرده‌وه، دادگای لێكۆڵینه‌وه كه به‌رپرسیاره له پێداچونه‌وه به كه‌یسه‌كانی ده‌ستپاكی له پارێزگای واست فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له دژی شه‌ش ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوری ناوچه‌ی سێیه‌م ده‌ركردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تۆمه‌تباران كه پله‌ی (عه‌مید، عه‌قید، مقه‌ده‌م و رائید)یان تێدایه و چه‌ندین پۆستیان هه‌بوه له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری و كارگێڕی، به‌شی میره، به‌رپرسانی به‌شی كۆنترۆڵی دارایی و میره، هه‌روه‌ها ئا فه‌رمانده‌ی فه‌وج و ئه‌فسه‌رێكیش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كارمه‌ندان له‌ناو تۆمه‌تباره‌كان هه‌یه، سه‌رجه‌میان سه‌رپێچییان ئه‌نجامداوه و بونه‌ته هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئه‌نجام دراون به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فسه‌رانی لیژنه‌كانی وه‌رگرتنی موچه و ئه‌فسه‌رانی ژمێریاری فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوری ناوچه‌ی سێیه‌می وه‌رگرتن و دانانی بڕی خانه‌نشینی بوه‌ن بڕی ملیارێك و 838 ملیۆن و 888 هه‌زار و 234 دینار بۆ خه‌رجی رۆژانه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به مه‌به‌ست زیانیان به پاره‌ی ئه‌و به‌شه گه‌یاندوه كه تێیدا كاریان كردوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكراشیكردوه، "له ماده‌ی (340) له یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومی یان كه‌سێك كه به خزمه‌تێكی گشتیه‌وه ڕا‌سپێردرا و به ئه‌نقه‌ست زیان به سامان یان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قه‌واره‌یه بگه‌یه‌نێت كه تێیدا كار ده‌كات یان په‌یوه‌سته پێیه‌وه به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه یان به سندوقه‌كانه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێی سپێردراوه، به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت.
