دو تۆمه‌تبار كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سوریایه، به‌تۆمه‌تی دزینی بڕێك زێڕ له قه‌زای رانیه ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، دو تۆمه‌تبار كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سوریایه، به‌تۆمه‌تی دزینی بڕێك زێڕ له قه‌زای رانیه ده‌ستگیركران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی قه‌زای ڕانیه سه‌ردانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا كه به وته‌ی خۆی "ئاڵتون له ماڵه‌كه‌یدا دزراوه"، ده‌ستبه‌جێ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای به‌دواداچون و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری پێویست و سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری توانرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێت و دوای به‌دستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباران به‌ناوه‌كانی (ك.خ.) له‌دایكبوی ساڵی 1998 له ره‌گه‌زی نێر و دانیشتوی ڕانیه، هه‌روه‌ها (م.ن.) له‌دایكبوی 1987 له ڕه‌گه‌زی مێ دانشتوی ڕانیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوری ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباران له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و پۆلیسدا دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، هاوكات ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئاڵتونه دزراوه‌كه، به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به مادده‌ی (443 له ی.س.ع) تۆمه‌تباران ڕاگیركران.
