دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا... ڕیبوار تەها پابەندبوونی خۆی بە مانەوە لە کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێـی له پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، نابێته په‌رله‌مانتار و ناچێته به‌غدا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیان به ئه‌ركه‌كانیان ئه‌ركیان قورس‌تر كردم".
ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی یه‌كێتی ده‌كرد له كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگه‌یاند، "به كاركردنی پێكه‌وه‌یی توانیمان لیستی یه‌كێتی بكه‌ین به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ده‌نگی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 2021، یه‌كێتی 100 هه‌زار ده‌نگ زیادیكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناچێت بۆ به‌غدا و وه‌كو پارێزگار به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌ك ببێته په‌رله‌مانتار، خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت و خزمه‌تی ساڵی داهاتوی جیاواز ده‌بێت له ڕابردو.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق باسی لهوهكردوه، ڕێبوار ته‌ها به به‌ده‌ستهێنانی 96 هه‌زار ده‌نگ توانیویه‌تی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
