دوای دواخستنێکی کاتی..پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی رادەگەیەنێت
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە و دەشڵێت، تاقیکردنەوەی وەزاری خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە و وتی، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی خولی دووەم بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
دەشڵێت، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- خولی دووەم، لە ٢١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ تا ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەبێت.
وتیشی، قوتابخانە حکومی و ناحکومیە خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .



