دوای زیاتر لە 30 ساڵ زیندانی ئافرەتێکی کورد لە باکووری کوردستان ئازادکرا
شادیه ماناب لە ساڵی 1992 دەستگیرکرا و ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە له هەمان ئەو ڕۆژەی کە ئازادکرا، بەڵام دوای ئەوەی 30 ساڵی بە هەڕەمەکی لە زینداندا بەسەربرد ئازاد کرا.
شادیە ماناب لە ساڵی 1992 لە تەمەنی 24 ساڵیدا دەستگیرکرا، دواتر گواسترایەوە بۆ دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئامەدی باکووری کوردستان کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند و ساڵەکانی زیندانی لە زیندانەکانی ڕاها، مێردین مدیاد و زیندانی ژنانی گێبزی بەسەر برد.
شادیە ماناب لە یەکی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ئازادکرا دوای 30 ساڵ زیندانی، بەڵام جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە پێش ئەوەی زیندان جێبهێڵێت بەهۆی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2020 لە دژی کراوە.
دوێنێ لە ڕێککەوتی 21 حوزەیران، دانیشتنی دادگای باڵای تاوانی دژ بە شادیە کە تۆمەتبارکراوە بە "دروستکردن و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەیەک"، لە دادگای دووەمی باڵای تاوانەکان لە کۆگالی بەڕێوەچوو و ئازادکرا.
