دوای پێکدادانەکانی ئەمڕۆی بەغدا.. پەرلەمانتارێک هێزە ئەمنییەکان بە ترسنۆک ناو دەبات
سەجاد سالم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە فەرماندە ئەمنییەکانی لە وڵاتدا بە "ترسنۆک و دڵەڕاوکێ" ناوبرد، دوای ئەو پێکدادانە چەکدارییەی کە ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی بەغدا سەریهەڵدا.
سالم لە تویتێکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردۆتەوە و لەلایەن موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کراوە، ڕایگەیاند: “دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە دۆخێکی دڵەڕاوکێ و ترسنۆکیدا دەژین”، دەشڵێت: “سوپای عێراق، بە مێژووە دەوڵەمەندەکەیەوە، بەداخەوە سەرشۆڕ و دۆڕاوە، بەهۆی ترسنۆکی بەشێک لەفەرماندەکانی”.
لێدوانەکانی سالم ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی جیاوازیی متمانەیە لە نێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران و سەرکردە ئەمنییەکان، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوخۆ و کۆنتڕۆڵکردنی گروپە چەکدارەکان دەبێتەوە.
لە خوارەوە تویتەکەی پەرلەمانتار سالم دەخەینە ڕوو:

