دژە تیرۆری عێراق: بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بە هەماهەنگی هاوكاری لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێكیان لە زنجیرە چیای پەڵكانە لە قەزاری دوزخورماتوی پارێزگای سەڵاحەین ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ ئەشكەوت و سێ پێگەی تیرۆرستان كە کەرەستەی ئامادەکراوی تێدابوە بۆ تەقاندنەوە، لەناوبران. هەروەها لە گوندی زیركەی قەزای دوزخورماتو سێ ئەشكەوت و پێگەی دیكە لەناوبراون".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای دژەی تیرۆری عێراق، لە ئەركێكی دیكەی جیاوازدا هێزەكانیان لە بیابانی ڕوتبەی پارێزگای ئەنبار، توانیان ژماریەك پێگە و ناوچە بگەڕێن و پاکیان بکەنەوە، هەروەها ئەو شوێنانەیان لەناوبردە كە تیرۆرستان بەكاریان هێنانوە و کەرەستەی ئامادەکراوی تێدابوە.
