دژە تیرۆری کوردستان رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
دژه‌تیرۆری كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌مڕۆ هێرشكرابێتهسهر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر. دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی هه‌واڵێك بڵاو كراوه‌تەوە، كه گوایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، لای خۆمانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه دوورە له راستیەوە و هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر شوێنی ئاماژه پێ كرا‌و.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به دەزگاکانی راگەیاندن ڕاده‌گه‌یه‌نین ده‌نگی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك مه‌رج نییه هێرش و بۆردومان بێت، ده‌شێت مه‌شق و ڕاهێنان یاخود ڕێكاری تایبه‌ت بێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "داواكارین له ده‌زگاکانی راگەیاندن و میدیاكاران، به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره ڕوداوێكدا بكه‌ن و نه‌بنه هۆكاری دڵه‌ڕاوكێ له لای هاوڵاتییان".
