دژەتیرۆر هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگهیاند، هێزهكانیان هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان ئهنجامدا و چەند حەشارگەیەک دەستیان بەسەرداگیرا کە لەلایەن گروپهكانهوه بەکاردەهات.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانیان بە هاوبەشی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە هەڵمەتەکدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە بەکاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە دەستیان بەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە و ژمارەیەک کەرەستە و پێداویستیش کە بەکاریاندەهێنا دەستی بەسەردابگیرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، تا لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆرستان ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت.
