دژەتیرۆری کوردستان به هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان ده‌ستگیرکرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر CTG رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن كه ده‌ستیان له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاواندا هه‌بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر، هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان له سنوری گه‌رمیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "تیرۆرستانی ده‌ستگیركراو پێشینه‌ی كاریان هه‌بوه له‌ناو دیوانی جوندی ڕێكخراوی تیرۆرستیی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له چه‌ندین شه‌ڕدا دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ناوچه‌كانی سنوری دیاله، حه‌مرین، عوزێم به‌شدارییانكردوه".
رونیشیكردۆته‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و دادگاكانی عێراقه‌وه به مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراوبون، ده‌ستبه‌جێ پاش ده‌ستگیركردنیان ڕاده‌ستی یاسا كران به مه‌به‌ستی سزادانیان".
