دە ساڵ بەسەر بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر کامەران نەجم تێدەپەڕێت
دە ساڵ بەسەر بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر کامەران نەجم تێدەپەڕێت.
ڕۆژنامەنووس کامەران نەجم لە ڕۆژی 12ـی حوزەیرانی 2014 لەنزیک گوندی مەلا عەبدولڵا لە باشووری پارێزگای کەرکووک کاتێک ڕووماڵی ڕووبەڕووبونەوەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش دەکرد بێسەروشوێن بوو.
کامەران نەجم کێیە؟
کامەران نەجم لەدایکبووی ساڵی 1987ی شاری کەرکووکە و لە ساڵی 2005 دەستی بەکاری فۆتۆگرافی کردووەو وێنەکانی لە چەندین ئاژانس و گۆڤاری نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوەو لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئەسۆشیەیتد پرێس کاری کردووە، کامەران نەجم لە ساڵی 2010 یەکەم ئاژانسی فۆتۆگرافی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق (میترۆگرافی) کردەوە.
لە ڕۆژی 12ـی حوزەیرانی 2014 لەکاتی ڕووماڵکردنی شەڕو پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لە باشووری پارێزگای کەرکووک، لەلایەن چەکدارانی داعش برینداردەکرێت و بەدیل دەکرێت، تاکو ئێستاش چارەنووسی ئەم ڕۆژنامەنووسە دوای دە ساڵ لە بەدیل گرتنی نادیارە.
