دەربەندیخان.. لەناوچوونی هەزاران ماسی
لیژنەكانی قایمقامێتی دەربەندیخان،ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان لەناوچوون و مرداربوونەوە ،ئاماژەیان بەوەشکرد هۆکارەکەی ئەوەش بۆ بچووکی چوونەتە ناو قەفەسی هەڵواسراوی بەخێوکردنی ماسیەکان دەگەرێتەوە
قائیمقمایەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو هەزاران ماسییە پێکهێناوە و توانیویانە ئەوە دەربخەن کە لەناو نەبراون و نەخۆش نەبوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری سەرەکی مردنی ماسیەکان بە بچووکی چوونەتە ناو قەفەسی هەڵواسراوی بەخێوکردنی ماسی و دوای پێگەیشتنی ماسیەکان کێشی ئەمانیش گەورەتربوون و نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە و دوای بەبازاڕکردنی ماسی بەخێوکراو هاوڵاتییەکە هەستاوە بەپاککردنەوە و دەرکردنی ئەو ماسیانەی کە وەک پرۆژەکە سوودی لێنابینێت.
قایمقامیەتی دەربەندیخان دەشڵێت، هەر لەو کاتەدا و بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری رێکاری زانستی ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە، ژمارەی ماسییەکانیش پێنج بۆ شەش هەزار ماسی بووە و کێشیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ گرام بووە و جۆری ماسییەکانیش چاتکە بووە.
باسیان لەوەشکردووە، لیژنەی راسپێراو هەستاوە بە کۆکردنەوە و لە ناوبردنی ماسیەکان بەشێوازێکی زانستی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کاریگەری بۆنکردن و زیانەکانی.
