دەروازە سنوریەکان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 105 ئۆتۆمبێلی "خوار مۆدێل" ده‌گیرێت
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ر 105 ئۆتۆمبێلدا گرتوه كه سه‌رجه‌میان خوار مۆدێل بون و ڕێگه‌پێدراو نه‌بون بۆ هاورده‌كردن، تۆمه‌تباران ده‌یانویست به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌یان بكه‌ن.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی چاودێری و به‌دواداچونی ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕێگریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قاچاخ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی مینای ئوم قه‌سری ناوه‌ڕاست، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 105 ئۆتۆمبێلی جۆری جیاوازدا بگرن كه خوار مۆدێل بون واته خوار مۆدێلی 2021 بون و تۆمه‌تباران ده‌یانویست به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌یان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بڕیارێك له دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای ئوم قه‌سر وه‌رگیراوه كه بریتی بوه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی به‌سره و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دوباره پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كان، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتوه، هه‌مو ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌و مۆدێله نه‌بون كه ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ هاورده‌كردن و ژماره‌ی شانسی ئۆتۆمبێله‌كانیش ده‌ستكاری كرابون".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئه‌م هه‌وڵانه له په‌رۆشی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ به‌دواداچون و توندكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی دۆسیه‌ی قاچاخچێتی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كانیش ئاڕاسته‌كراون بۆ دوباره ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌زاران ئۆتۆمبێل كه ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ی به‌قاچاخ هاورده بكرێن به‌پێی بڕیارنامه‌ی ژماره 80ی ساڵی 2020ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
