دەزگای ئاسایش هۆشداری دەداتە ئەو گەشتیارانەی کە کارتی بانکی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەکار دەهێنن
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای ئاسایشی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ ئەو گەشتیارانەی دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە کە کارتی بانکی ڤیزا و ماستەر کارتیان کارا کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دارایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت کارتی بانکی بەتەنیا بەناوی گەشتیارەوە تۆمار کرابێت، بۆ سودمەندبوون.
ئەگەر ناوی سەر کارتە بانکیەکە لەگەڵ ناوی گەشتیار و بەکارهێنەر یەک نەبێت ئەوا دەست بەسەر کارەکە دەگیرێت و بەکارهێنەرەکەی دەستگیر دەکرێت و ڕووبەرووی یاسا دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوتەوە کە ئەگەر گەشتیارەکە خاوەنی چەندین کارتی بانکی بێت لە جۆری ڤیزا کارد یان ماستەر کارد کە بەناوی خۆیەوە تۆمار نەکرابێت، ئەوا دەستیان بەسەردا دەگیرێت و هەڵگری کارتەکە لەبەردەم یاسادا بەرپرسیار دەبن و جگە لە هەڵوەشاندنەوەی کارتەکە.
