دەستگیرکردنی 5 كەس لە رانیە به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی جۆری مۆڵۆتۆڤ به ماڵێكدا
بەڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵێكدا ده‌ستگیركران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه. پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك لای ئه‌فسه‌ری ئێشكگر سكاڵای تۆمار كرد كه به‌وته‌ی خۆی " له شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵه‌كه‌یدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه" ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونیان، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانەکانی پشده‌ر به هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن یه‌كێك له تۆمه‌تبارەکان ده‌ستگیركرا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كه توانرا چوار تۆمه‌تباری تری له‌لایه‌ن نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ره‌وه ده‌ستگیر بكرێن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "تۆمه‌تباران دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا، به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 342 له یاسایی سزادانی عێراقی سه‌رجه‌میان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سێ ماتۆڕسكیل كه تۆمه‌تباره‌كان تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدابو".
