دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر لەهەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر له هه‌ولێر، سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 100 كیۆگرام حه‌بی كپتاگۆندا گرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، رۆژی 20ی ئه‌م مانگه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی به‌رده‌وام و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانرا بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا له‌پارێزگای زیقاڕ دو بازرگانی دیكه ده‌ستگیربكرێن، ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 100 كیلۆگرام حه‌بی هۆشبه‌ری كه‌پتاگۆن گیرا.
