دەستەی دەستپاکی: بانکی ڕەشید لەبەسڕە هیچ ڕێکارێکی نەگرتووەتەبەر بۆ گێڕانەوەی 13 ملیاردینار
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ دووشەممە ،ئاشکرای کرد کە بانکی ڕەشید لەبەسڕە هیچ ڕێکارێکی نەگرتووەتەبەر بۆ گێڕانەوەی 13 ملیاردینار. دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەسپاکی ئۆپەراسۆنی دەستگیرکردنی لە چەند بانک و فەرمانگەیەکی شارەوانی و تۆمارگەی خانووبەرە و باج و تەندروستی لە بەسڕە ئەنجامدا . وتیشی کە تیمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆی دەرکەوت کە یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕەشید لەبەسڕە هەڵنەساوە بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ گێڕانەوەی دوو قەرز بەگوژمەی 13 ملیاردینار کە لە ساڵی 2013 دا وەرگیراوە بەمەبەستی دروستکردنی پڕۆژەیەک، ڕوونیشی کردەوەکە وەرگری قەرزەکە تاکو ئێستا پارەکەی نەداوەتەوە. هەروەها لە بانکی کشتوکاڵی هاریکاری دەستگیرا بەسەر دوو دۆسیەی دوو قەرز بە بڕی 40٫000٫000 ملیۆن دینار کەبەبێ کەفیل وەرگیرابوون، لە بانکی ڕافیدەینیش تێبینیکرا کە قەرزێک دراوە بە گوژمەی 25٫000٫000 بەکەفالەتی ساختە. بەهەمانشێوەش تیمەکەی دەسپاکی چوونە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرە وبۆیان دەرکەوت کە چەند فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بەسڕە مافی مامەڵەکردنیان بە خانووبەرەکان کردووە کە لەبنەڕەتدا خاوەندارێتیەکەی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە کە ڕووبەرەکەی 765 دۆنمە. هەروەها لە شارەوانی بەسڕە کەرتی کەنداوی عەرەبی ، ئاشکرا کرا کە ئەندامێکی لێژنەی دابەشکردنی مووچە بەشێک لە مووچەکانیان دەبڕێت بۆخۆی هەمبەر بەکرێدانی ئامێرەکانیان، لە شارەوانی زوبێریش بەراییەکانی ژمارەیەک خانووبەرە و وێنەو جیاکردنەوەی زەوی وزاری شارەوانی دەستیبەسەردا گیرا لەبەردەستکاریکردنی لەلایەن شارەوانیەوە ،بەمەبەستی گۆڕینی ڕەگەزی زەویەکە. ڕوونیشی کردەوەکە تیمەکە دزینی بڕی 142٫000٫000 ملیۆن دیناری لە نەخۆشخانەی زوبێری گشتی ئاشکراکرد کەلەلایەن فەرمانبەری بینی پسوولەوە دزرابوو، جگەلەوەش تیمەکە ئاشکرای کرد کە کۆمپانیاکانی گرێبەند لەگەڵ کۆمپانیای گشتی پیشەسازی پەیینی باشوور شایستەی دڵنیایی بۆ 100 کەس خەرجکردووە کەلەبنەڕەتدا 500 کەسن، بەمەبەستی خۆدزینەوەلە باج کەیەکێک لەو کۆمپانیایانە بەریتانین.
