دەستەی دەستپاکی بهههدهردانی 2.5 ملیار دینار لە ئەنبار ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستبەسەرداگرتنی ١٣١ مامەڵەی ساختەی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان و ڕاگرتنی بەهەدەردانی نزیکەی ٢.٥ ملیار دیناری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە ، "ئەو تیمەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار پێکهێنراوە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی (289)ی یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەرییان لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی قەرەبووکردنەوەی قەزای قائیم جێبەجێکردووە، بەهۆی تێوەگلانی لە ساختەکردنی مامەڵەی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان، بەتایبەتی بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "دەست بەسەر (131) مامەڵەدا گیراوە، هەروەها بەهەدەردانی (2,450,000,000) دوو ملیار دینار دهستبهسهرگیراوه".
ڕوونیشی کردەوە کە "تۆمەتبار دانی بە هەوڵەکانیدا ناوە بۆ تەواوکردنی ئەم مامەڵانە". ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی پارێزگاكه و کارمەندێکی بەشی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا بە دەستی سوور گرتووە، ئەویش داوای بڕە پارەیەکی لە کڕیارێک کردووە لە بەرامبەر ئەنجامدانی پشکنینی لە شوێنی خۆی بۆ موڵکێک، بە پێچەوانەی ئەو پارەیەی کە بە پسوڵەی فەرمی دراوە".
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی بەیاننامەکە، "دوو ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئامادەکراون بۆ ئەو دوو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەنجامدراون و لەگەڵ تۆمەتباران و پێشانگە دەستبەسەرداگیراوەکان، پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵەرەوەی لێهاتوو کراوە، کە بڕیاریدا بە دەستبەسەرکردنیان تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
