دەستەی وەبەرهێنان: حکومەت بەردەوامەلە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون
سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی بۆ وەبەرهێنان حەیدەر محمد مەکیە ئەمڕۆ دووشەممە ،جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت بەردەوامە لە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەی نیشتەجێبوون و بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا رايگەیاند:- سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی نیشتەجێبوون کۆبوونەوەیەکی سازدا لەگەڵ سەرۆکانی دەستەکانی وەبەرهێنان لەبەغداولە پارێزگاکان.
لەکۆبوونەوەکەدا مەکیە جەختی لەوەکردەوەکە دەستەکانی وەبەرهێنان بەرپرسیارێتی نیشتیمانی مەزنیان گرتووەتە ئەستۆ بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، حکومەتی عێڕاقیش بەردەوامە لەچارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون، ئەویش لەڕێگای درووستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ.
ڕوونیشی کردەوە کەچەند ڕێکارێک وەردەگیرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باس کرا لە دابینکردنی پارچەزەوی بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها کۆششکردنیش بۆ لابردنی ئاڵنگاریەکان هەمبەربە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون
