دەستەی کەشناسی رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و رۆژانی دوای بڵاوکردەوە
دەستەی کەشناسی، وردەکاری رەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە تیایدا پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکات.
لە ڕاگەیاندراوێکی دەستەکەدا هاتووە : سبەی هەینی ئاسمان لە تەواوی ناوچەکە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و ئەگەری باران لە ناوچەکانی باکوور بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک هەیە، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵاتدا،و ڕادەی بینین لەنێوان (8-10) کم دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت: لە بەغدا و هەولێر 26 و لە کەرکوک و ئەنبار 27 و لە دیالە و سەڵاحەدین 28 و لە سلێمانی 23 و ،لە کەربەلا 29و لە نەجەف و واست 30 و لە بەسرە و زیقار و موسەننا 32 دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : نۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەی باشووریش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک لە ناوچەکانی باکوور و بەشە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش ، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرانسەری وڵات.
دەستەکە روونیشیکردۆتەوە : کە بۆ ڕۆژی دووشەممە ئاسمان لە تەواوی ناوچەکان وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین، و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.
