دەستەی کەشناسی: شەپۆلێکی تری باران بارين روو لە وڵات دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی رایگەیاند شەپۆلێکی تری باران بارین روو لە وڵات دەکات "، ئاماژەی بەوەکرد لە چەند ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما تا رادەیەک بەرز دەبێتەوە".
لة ڕاگەیاندراوێکی دەستەی کەشناسیدا هاتووە : سبەینێ دووشەممە ڕەوشی ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ بۆ نیمچە هەوری دەبێت، پاشان دوای نیوەڕۆکەی دەبێتە بارانێکی سووک ،لە هەندێک ناوچەی جیاوازی شاخاوییەکان. هەروەها دوای نیوەڕۆکەی پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و نزیک دەبنەوە لە ناوچەکانی باشوور.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە لە بەغدا و کەربەلا و دیوانیە و نەجەف و بابل و دیالە 34 پلەی گەرمی دەبێت و لە سەلاحەدین و واست و زیقار و بەسرە و موسەننا و ئەنبار 33 پلە و لە هەولێر 30 پلە و لە کەرکووک 32 پلە و لە نەینەوا 31 پلە و لە سلێمانی و دهۆک 26 پلە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی سێ شەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵات نیمچە هەوری بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانی سووک بۆ مامناوەند لە ناوچەکانی باکوور بەتایبەت لە بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور دادەبەزێت.
بۆ ڕۆژی چوارشەممەش ، ئاسمان ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، بەڵام لە ناوچەکانئ باکوور هەوری دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ کە هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت ،با لە بەشەکانی ڕۆژئاواوە چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هەروەك پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرانسەری وڵات.
