دەستەی کەشناسی: كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێكی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و كاریگەری لەسەر وڵات دەبێت، تاوەکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: دواین چاودێریكردن و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمشەو و سبەی بەیانی یەكشەممە، بە چڕییەكی جیاواز لە سەرانسەری وڵاتدا، شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و كاریگەری لەسەر وڵات دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : زۆرترین ناوچە زیانلێكەوتووەكان باكور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵاتن، جگە لە باشووری ڕۆژئاوا، كە پێشبینی دەكرێت زریانی تۆز و خۆڵ زیاتر بێت، هەندێكجار دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینینی ئاسۆیی نزیكەی تەواو، بەتایبەتی لەسەر ڕێگاكانی بیابان و ناوچە كراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەمترین ناوچە زیانلێكەوتووەكان شارەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتن، كە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی تۆز و خۆڵەوە كاریگەرییان لەسەر دەبێت.
