دەستەی کەشناسی پێشبینی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ شەممە، پێشبینی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی كەشوهەوای گەرم و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارینی كرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرز دەبنەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە بەم شێوەیەن: بەغدا، كەربەلا، بابل و سەڵاحەدین 47، نەینەوا و هەولێر 43، میسان و بەسرە 50.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن، هەروەها بینینی ئاسۆیی (6-8) كم و (2-4) كم لە خۆڵدا دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هاوشێوەی دەڤەری باشووری وڵات دیبێت، هەروەها بینینی ئاسۆیی (6-8) كم و لە خۆڵ (3-5) كم دەبێت.
