دەستەی کەشناسی پێشبینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ هەینی ، دهستهی کەشناسی پێشبینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتووی وڵاتی ڕاگەیاند و پێشبینیش دەکات دابهزینی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەستپێبکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دهستهی کەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی پلهكانی گهرما بهردهوام دهبن له بهرزبونهوه، سبەی شەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، لە پاشنیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باکووری نیمچە هەور دەگۆڕێت، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات". ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "بهرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ لە دهۆك 42 پلە و سلێمانی 43 پلە و هەولێر 44 پلە و ئەنبار 45 پلە و کەرکوک و دیالە و نەینەوا 46 پلە و بەغدا و سەڵاحهدین و کەربەلا و دیوانیە 47 پلە دەبێت، واست و بابل و نەجەف و موسهنا و ناسریە وبەسرە ٤٨ پلە، و میسان ٤٩ پلەی سەدی."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هاوشێوەی پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی باکور دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشیکردەوە، "کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەی باکور و باشووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باکوور و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش کەمێک نزمتر دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچهكانی باشوور، کە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ، "کەشوهەوای سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک لە سەرانسەری وڵاتدا دادەبەزن".
