دەستەی کەشناسی پێشبینی کەش و هەوای بۆ ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ،دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد تاوەکو تا رۆژی هەینی شهپۆلی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما ڕووبدات.
دهستهی كهشناسی له راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە "سبەی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای گۆڕاو و خێرایی سووک لە ناوچەی باکور ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، باکووری ڕۆژئاوا و (با)مامناوەند دەبێت، ههندێك جاریش دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ناوچەکانی باشوور، کە دەبێتە هۆی خۆڵ بارین. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوەڕاست وناوچەکانی باکوور، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشووردا هاوشێوە دەبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "بهرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە بەم شێوەیەن: بەغدا، کەربەلا، واست، و ناسریە 44 پله و دیالە، بابل، سەڵاحهدین 43، هەولێر و ئەنبار 40، نەینەوا و کەرکوک 42، میسان، نەجەف، بەسرە 45 پله گهرما دهبێت".
له راگهیندراوهكهد ئاماژە بەوەشكراوه كه، کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت. ههروهها ، "رۆژی هەینی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بایەکی مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا، چالاک دەبێت بە خێرایی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی خۆڵ. پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوە دەبێت. مەودای بینین 5-7 کم دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارین ڕوونیشیکردەوە، "شەممەی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای سوک بۆ مامناوەندی باکوری ڕۆژئاوا، چالاک دەبێت بە خێرایی 40 کم/کاتژمێر، دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵبارین. هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات، هەروەها بینینی ئاسۆیی 6-8 کم دەبێت، لەگەڵ شهپۆلی خۆڵبارینه لە 3-5 کم دهبێت".
